سەعەد حافز:هەلبژاردەی ئۆڵۆمپی ژمارەیێکی قۆرس دەبێت لە پالەوانەتی ئاسیاوی دا

وەرزش
  • 17-04-2022, 11:13
  • +A -A

    بەغداد:INA حسێن عمار 
    یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی سعد حافز ئاشکرای کرد؛ پالەوانەتی دبی ئامادەکارییەکی باش بۆ پێش بەژداری کردن لە خۆلی پالەوانەتی ئاسیاوی بۆ هەڵبژاردەکانی ئۆڵۆمپی کە بڕیار وایە لە ئۆزبەکستان لە یەکی حوزەیران تا نۆزدەی حوزەیران بکرێت. 
    سەعد حافیز لە ڕۆنکردنەوەیێک دا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئەمرۆ یەک شەممە دیارکرد؛ کە دەستەی راهێنەرایەتی لە سەر ئاستی یاریزانانی ناو خۆی و تاراوگە ئیستا دیتنەکی باشی هەیە بو بەژداری کردن لە خۆلی پالەوانەتی ئاسیاوی دا. 
    حافز گۆتیش کە متمانەیەکی باشمان بە یاریزانەکامان هەیە لە دوای هاتنەوەی زێدان ئێقبا و عەلی حەمادی و حەسەن رائد و حەسەن عبدالکریم تا ئاستەکی بەرز پێشکەش بکەین لە خۆلی پالەوانەتی ئاسیاوی دا و ژمارەیەکی قورسیش دەبین. 
    حافز رونیشی کردەوە؛ کە راهێنەر سکۆب داوای لە یەکێتی تۆپی پێ کردوە کە کەمپەکی مەشق و ڕاهێنان بو بکەنەوە بو خۆ پالەوانەتی ئاسیاوی لە 5/15؛ دیاریش کرد کە لیستی یاریزانەکان لە 50 یاریزان دەبێت؛ لە کۆتایش دا حافز گۆتیش کە بەژداری کردنی یاریزانەکان لە خولەکان کەمە ئەمەش زیان بە هەڵبژاردەکە دەگەیێنێت.