وەزراەتی بەرگری ئاماری خوێندكارانی خولی 112 رادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 17-04-2022, 17:25
  • +A -A

    بەغداد – INA


    وەزارەتی بەرگری ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: لە خولی (112)ی كۆلێژی سەربازی دوو هەزار و 251 خوێدكار بەشداری دەكەن.
    وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە ، دەڵێت: ئەم خولە كە كراوەتەوە لە 4ی حوزەیرانی 2022 دەستپێدەكات و تاوەكو 14ی تەموزی 2024  كە بە ماوەی 3 ساڵی خوێندن ئەژمار دەكرێت بەردەوام دەبێت، وتیشی: ژمارەی خوێندكارانی كۆلێژی سەربازی یەكەم 751 خوێندكار دەبن و كولێژی سەربازی دووەم 750 خوێندكار و كۆلێژی سەربازی سێیەم 750 سەرباز دەبن.
    ئاشكراشیكرد: خولەكان بەسەرپەرشتی ئەكادیمی سەربازی و لە ژێر ناوی (كۆلێژی سەربازی یەكەم) بەڕێوەدەچن.