ئێف 16ی عێراقی مەفرەزەیەكی داعش لە دیالە دەكاتە ئامانج

ئەمنی
  • 17-04-2022, 17:25
  • +A -A

    بەغداد – INA


    شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: فرۆكە ئێف (16)ەكانی عێراق 3 هێرشیان كردوەتە سەر مەفرەزەیەكی چەتەكانی داعش لە دیالە. 
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: بەسەرپەرشتی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكان لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، فرۆكە ئێف (16)ەكانی عێراق 3 هێرشی ئاسمانیان كردە سەر مەفرەزەیەكی چەتەكانی داعشی تیرۆریست لە ناوچەی نارین.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هێزەكانی سوپای عێراق لە چوارچێوەی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە دەستیانكردووە بە پشكنینی ناوچەكەو دواتریش وردەكاری زیاتر رادەگەیەنین.