16ی كانونی دووەم وەكو رۆژی ئەنجومەنی دادوەری كوردستانی دەستنیشانكرا

ناوخۆ
  • 6-04-2022, 12:18
  • +A -A

    هەولێر  - INA

    ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان، رۆژی 16ی (كانونی دووەم) وەك  رۆژی دادوەریی كوردستانیی  دەستنیشانكرا.
    ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی دەستی ئاژانسی عێراقی كەوت تیدا هاتووە ، "وەك گرنگیدان بە ئەرك و بەرپرسیارێتیەكانی ئەنجومەنی دادوەری و بنەماكانی دادپەروەری و یەكسانی، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بە دیاریكردنی رۆژی 16ی كانونی دوەم وەك رۆژی ئەنجومەنی دادوەری كوردستانیی".
    لە راگەیەندراوەكەی ئەنجومەنی دادوەری هاتووە : دیاریكردنی رۆژەكە لەسەر پێشنیازی یەكێتی دادوەرانی كوردستان بوە كە بە نوسراوی ژمارە (6) لە 30ی كانونی دوەمی 2022 ئاڕاستەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانیان كرد و داوایان كرد رۆژێك بۆ ئەو یادە دیاری بكرێت، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانیش بە تێكڕای دەنگ بڕیاریدا بە دەستنیشانكردنی رۆژی 16ی كانونی دوەم بە رۆژی دادوەریی كوردستانیی.
    دەقەی راگەیەندراوێكەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان:
    وەك گرنگیدان بە ئەرك و بەرپرسیارێتیەكانی ئەنجومەنی دادوەری و بنەماكانی دادپەروەری و یەكسانی، ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی رۆژی 5/4/2022 بڕیاری دا بە دیاری كردنی رۆژی 16ی كانوونی دووەم وەك رۆژی ئەنجومەنی دادوەری كوردستانیی.
    ئەمەش دوای پێشنیازی یەكێتی دادوەرانی كوردستان هات كە بە نووسراویان ژمارە 6 لە 30/1/2022 ئاراستەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانیان كرد و داوایان كرد رۆژێك بۆ ئەو یادە دیاری بكرێت. ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستانیش بە تێكڕای دەنگ بڕیاری دا بە دەستنیشانكردنی رۆژی شازدەی كانوونی دووەم بە رۆژی دادوەریی كوردستانیی (یوم القضاء الكوردستاني).
    دیاریكردنی ئەم رۆژەش هاوكاتە لەگەڵ ساڵرۆژی دامەزراندنی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 16/1/1993 كە خوالێخۆشبوو دادوەر (رەشید عەبدولقادر سەلیم) وەك یەكەمین سەرۆكی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم دەست بەكار بوو.