لەخولی نایاب نەورۆز لەنێو خاكی میسان خاڵێكی گرنگی بەدەستهێنا

وەرزش
  • 16-04-2022, 00:48
  • +A -A

    بەغداد - INA

    لەگەڕی (27) خولی نایابی تۆپی پێی عێراق،ئێوارە ئەمڕۆ هەینی یانەی نەوتی میسان میوانداری یانەی نەورۆزی كرد و هەردوولا بەگۆڵێك یەكسان بوون.
    یانەی نەوتی میسان ئێستا لە ریزبەندی دەیەم دێت و لە چاریەگی نیوەی یەكەمی یارییەكە لەرێگای یاریزان ویسام سەعدون توانی گۆڵی یەكەم تۆماربكات  و ئەم تایمە بەسەركەوتنی یانەی نەوتی میسان بەكۆتا هات.
    تایمی دووەم كە بە تایمی راهێنەران ناسراوە،راهێنەری نەورۆز هێرشەكانی چڕكردەوە بۆ ئەوەی بتوانێ گۆڵی یەكسان بەدەست بێنێ،پلانەكەشی سەرگرت ولەرێگای یاریزانی پیشەگەر بنیامین ئۆرۆكیۆ لە خولەكی (54) توانی گۆڵی یەكسان بۆ یانەی نەورۆز تۆماربكات،یارییەكەش بەیەكسان بوون بە ئەنجامی (1-1)  بەكۆتا هات.