یانەی كارەبا لە نەفتی باشووری بردەوە

وەرزش
  • 15-04-2022, 19:27
  • +A -A

    بەغداد  - INA

    لە چوارچێوەی  یارییەكانی هەفتەی 27 خولی نایاب یانەی كارەبا توانی لە یانەی نەفتی باشوور باباتەوە بە2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی كە ئامادەی یارییەكە بووە رایگەیاند: یانەی كارەبا بردنەوەیەكی گرنگی تۆماركرد بەرامبەر بە یانەی نەفتی باشوور و لەسەر یاریگای تاجی و لە چوار چێوەی یارییەكانی هەفتەی 27  خولی نایابی عێراقی.
    هەروەها وتیشی یانەی نەفتی باشوور  توانی گۆڵی یەكەمی یارییەكە تۆمار بكات لەرێگای یاریزان ئەحمەد فەرحان لە دەقەی 18 و دوای ئەوە عەلا محێسن لە دەقەی 54 گۆڵی یەكسانی بۆ كارەبا تۆماركرد،لە دەقەی 66 یاریزان شاڤیو مامونی  گۆڵی دووەم و سەركەوتنی بۆ خاوەن یاریگا تۆماركرد .
    بەم بردنەوەیش یانەی كارەبا بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی دەیەمە و هەروەها یانەی نەفتی باشوور بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ هەر  لە رێزبەندی نۆهەم مایەوە.