ئەمڕۆ کۆنگرەی هەڵبژاردنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێڕاقی دەستیپێکرد

ناوخۆ
  • 15-04-2022, 10:27
  • +A -A

    بەغداد ـ INA ـ وسام الملا

    ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی کۆنگرەی هەڵبژاردنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێڕاقی دەستی بەکارەکانی کرد، لە دەسپێکی کردنەوەی کۆنگرەکەدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) ئامادەی بوو نەقیبی سەندیکاکە راگه‌یاند" کەزۆر لەدەسکەوت لەم ماوەیەی پێشوو بۆ ڕۆژنامەنووسان بەدەسهێنرا و زیاتر لە (١٠) هەزارپارچە زەوی بەسەر ڕۆژنامەنووساندا دابەشکراوە هەرچەندە لەبەغداد لەوبارەیەوە کەمتەرخەمی هەبووە ئەویش لەبەر نەبوونی رووبەری زەوی تەرخانکراو بۆ ئەم مەبەستە بەڵام (٥٠٠) پارچەزەوی بەسەر ڕۆژنامەنووسەکاندا دابەشکرا، ولەهەمان کاتدا داوای لە سەرۆک وەزیران و پارێزگارەکان کرد کە زەوی بۆ ڕۆژنامەنووسان دابین بکەن، وتیشی" کە یاسای پاراستنی ڕۆژنامەنووسان چەندین خاڵی ئەرێنی گرتۆتە خۆی و داواشی لە ڕۆژنامەنووسان کرد کە گەندەڵکاران ڕیسوا بکەن و پەیمانی دا کە سەندیکا بەرگریان لێ بکات، هەروەها جەختی کردەوە سەر ئەوەی کە هیچ رۆژنامه‌نووسیكی زیندانیكراو نییە و ئەنجومەنی دادگای فیدڕاڵی هەمیشە پاڵپشتی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕۆژنامەگەری بووە.