یاریدەدەری ڕاهێنەری تەڵەبە: یانەكەمان ئامادەیە بەرانبەر زاخۆ

وەرزش
  • 14-04-2022, 13:32
  • +A -A

    بەغدا  INA
    یاریدەدەری ڕاهێنەری تیپی تەڵەبە  مەهدی كازم ئامادەیی یاریزانانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ زاخۆ دووپاتكردەوە سەرەڕای ئامادەنەبوونی  چەند یاریزانێك  بەهۆی پێكان وكارتی رەنگاو رەنگ، ئامەدە نەووونیان كاریگەری هەیە، وتیشی: یاریەكە قورس و گرنگ دەبێت بۆ هەردوولا.
    كازم لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئەمڕۆ پێنج شەممە گوتی : ئەنیق ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی یارییەكەی  دژ بە زاخۆ سەرەڕای چەند غیابێك لەنێو یاریزانەكاندا، ئاماژەی بەوەدا كە  ئەو ئامادەنەبوونانە ڕێگر نەبوون لە وەستانی یانەی تەڵەبە بۆ یارییەكە بەرنبەر زاخۆ،هەروەها بەردەوامی هەبووە لە یەكەی مەشق و راهێنان و كادیری  وستافی راهێنەران بە سەركردایەتی راهێنەر ئەنەس مەخلوف،بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە و بەرەوپێشچوون بۆ ریزبەندی دووەمی خولەكە.
    كازم ئەوەشی وت: یارییەكە زەحمەت نییە، چونكە ڕكابەرەكەمان یانەیەكی  رەقە،بەتایبەتی لە یاری پێشووی لەدۆڕاندن هاتۆتەوە بەرانبەر یانەی دیوانیە، و ئەمەش وامان لێ دەكات هەوڵێكی زۆر بدەین كە زەفەرییان پێببەین ،یانەكەمان سوورە لەسەربردنەوە وجگە لە بردنەوەی هیچی ترنیە،چونكە یارییەكە لە یاریگای خۆمان ولەنێو هاندەرانی خۆمانە،بۆیە خۆمان پڕچەك دەكەین لەم شەڕەیە.