تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر لەخولی نایابی كوردستان دابەزی بۆ پلە یەك

وەرزش
  • 14-04-2022, 21:40
  • +A -A

    هەولێر  INA
    تیپی تۆپی پێی یانەی هەولێر دوای ئەنجامدانی گەڕی بیست ونۆ لە خولی نایابی تۆپی یێی كوردستان  لە رووبەڕووبوونەوەی یانەی هەندرێن بە ئەنجامی (1-0) دۆڕا، بەو ئەنجامەش یانەی هەولێر بە فەرمی بۆ خولی پلە یەكی كوردستان دابەزی.
    دوای یارییەكە بێزاری و دڵتەنگی یاریزانان و هاندەرانی یانەی هەولێری لێكەوتەوە،چونكە یانەی هەولێر بۆ چەندین ساڵە لە خولی پلە نایابی كوردستان وعێراق یاری دەكات وئەنجامەكانیشی دیار و بەرچاو بوونە،بەڵام لە خولی نایابی كوردستان،یانەی هەولێر لە مێژووی خۆی بۆ یەكەم جارە لە دابەزێ بۆ خولی پلە یەك.