کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە لەئێستادا هیچ قەیرانێک لەكەمی بەرهەمەكانی نەوتدا نییەوە هاوکات ئاماژەی بۆ ئەویش كرد كە ٥ وێستگەی دابەشكردنی كە كاری قاچاغكردنیان دەكرد دەستیان

ئابوری
  • 14-04-2022, 11:52
  • +A -A

    بەغداد -INA

    کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی سەر بە وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە لەئێستادا هیچ قەیرانێک لەكەمی بەرهەمەكانی نەوتدا نییەوە هاوکات ئاماژەی بۆ ئەویش كرد كە ٥  وێستگەی  دابەشكردنی كە كاری قاچاغكردنیان دەكرد دەستیان بەسەردا گیرا.
    ئیحسان موسا جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە لەلێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: وەزارەتی نەوت و کۆمپانیایكانی تایبەت بە نەوت چارەسەری دروستیان هەیە.
    وتیشی: "هیچ قەیرانێکی ئێستا لەبەروبوومی نەوتدا نییەوە ئەوەی ڕوودەدات کارێکی دەستكردە"، وتیشی: "ڕێنمایی وەزارەتی نەوت ئەوەیە كە هاوکاران لە كۆمپانییەكانی  دابەشكردنی سوتەمەنی مەدەنی بكات بۆ جێبەجێکردنیان پلانی نەهێشتنی دروست بوونی قەیران.
    وتیشی: "وەزارەتی نەوت بڕیاریداوە کە هەموو وێستگەکانی دابەشكردنی سوتەمەنی لە بەغدا و پارێزگاکان كراوەبن" و ئاماژەی بەوەیش كرد"هەندێک وێستگە پابەندی ڕێنماییەکانی وەزارەت نەبوون".
    "هیچ کەس و تەنانەت بەڕێوەبەری وێستگەی دابەشكردن مافی داخستنی وێستگەکەیان نییە" و ئەوەشی وت"هەر وێستگەیەک دابخات بە تاوانبار  دەکرێت و گرێبەستەکە لەگەڵیدا هەڵدەوشرێتەوە.
    وتیشی: "لیژنەکان دەستیان کردووە بە پشكنین بۆ وێستگەکان و بەشێکیشیان بە قاچاخ سووتەمەنی دەنێرن بۆ هەرێمی کوردستان بۆیە تەنها لە هەفتەیە پێنج حاڵەتی قاچاغكردن پۆچەڵكراوەتەوە و  دەستبەسەریاندا گیراوڕ".