ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە قەرە تەبە-ی سەر بە پارێزگای دیالە دەستیپێکرد

ئەمنی
  • 14-04-2022, 11:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمرۆ پێنج شەممە دەستەی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی  قەرە تەپەی سەر بە پارێزگای دیالە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەستیپێکردووە.
    لەڕاگەیەندراوەکەی حەشدا بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندوە: "ئەمڕۆ یەکەکانی سەربە لیوای 24 لە حەشدی شەعبی گەڕانێکی بەرفراوانیان لە دوو ھێڵ دەستپێکردووە کە ئامانج لێی  پاراستنی چیای "جبە داغ" ە کە دەکەوێتە ناوچەی نێوان نەقشبەندی و بەشی خدران لە سنوری قەرە تەبەلە پارێزگای دیالە".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنەکە بۆ پتەوکردن و پاراستنی بەرپرسیارێتی یەکلاکەرەوە بوە ، بۆ پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان لە دزیی و هێرشی چەتەکانی داعش".