ئەنجومەنی وەزیران مۆڵەتی هاوردەکردنی تامانگی حوزەیران هەڵپەسارد

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 21:04
  • +A -A

    بەغداد ـ INA

    ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە دەنگیدا بە هەڵپەساردنی مۆڵەتی هاوردەکردن تا مانگی حوزەیران.
    دەستەی دەروازە سنورییەكان لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: لەسەر بنەمای پێشنیارێک کە لەلایەن دەستەكەیانەوە پێشنیاركرا و بەئامادەبوونی سەرۆکی دەستەكە لیوا عومەر عەدنان وائیلی، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بە هەڵپەساردنی کاری مۆڵەتی هاوردەكردن تا 8 ی حوزەیران بۆ ئەو کاڵایانەی کە لە بڕیاری 80ی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی 2022دا هاتووە.
    وتیشی: ئەو ڕێوشوێنانە لە گرنگیپێدانی حکومەت بۆ بەرژەوەنی هاوڵاتیان دەرچوون و بۆ ڕێگریکردن لە گرانبوونی نرخی کەلوپەل و کەلوپەلە گرنگەکان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە بڕیارەکەدا هاتووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی گرنگ لە فەرمانگە پەیوەندیدارەکان و بە ئەندامێتی سەرۆکی دەستەی دەروازە سنورییەكان بۆ چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لەڕاستی دۆخەکە بەمەبەستی دابینکردنی چارەسەر بۆ هەر تازەگەرییەك کەکاریگەری لەسەر بەرەوپێشچوونی پرۆسەی بازرگانی  هەبێت بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان دابین بکەن و خزمەتی هاوردەکاران بکەن و ڕێوشوێنیان بۆ ئاسان بکەن.