وەزارەتی تەندروستی 222 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماردەكات

ناوخۆ
  • 12-04-2022, 16:46
  • +A -A

    بەغداد - INA


    وەزارەتی تەندروستی وژینگە ئاماری نوێی ژمارەی توشبووان وحاڵەتەكانی چاكبوونەوە وگیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆناڕاگەیاند.
    ‏‎وەزارەتی تەندروستی لەخشتەی ڕۆژانەی كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووه، ئەمڕۆ دووشەممە،ڕایگەیاند"ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا 222 توشبوو بووە،كەچی ژمارەی چاكبوونەوه 637 حاڵەتە‌ ".
    ‏‎ڕاگەیەندراوەكە وتیشی"هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان نەبوو ".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسینیش  14810هاوڵاتی ڤاكسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە هەموو عێراق.