وەزارەتی تەندروستی 266 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆنا تۆماردەكات

ناوخۆ
  • 4-04-2022, 16:13
  • +A -A

    بەغدا_ INA
    وەزارەتی تەندروستی وژینگە ئاماری نوێی ژمارەی توشبووان وحاڵەتەكانی چاكبوونەوە وگیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆناڕاگەیاند.
    ‏‎وەزارەتی تەندروستی لەخشتەی ڕۆژانەی كەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووه ، ئەمڕۆ دووشەممە،ڕایگەیاند"ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا 266 توشبوو بووە،كەچی ژمارەی چاكبوونەوه 688 حاڵەتە‌ ".
    ‏‎ڕاگەیەندراوەكە وتیشی"ژمارەی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری وڵاتدا  4 حاڵەتە".
    سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاكسینیش 15075 هاوڵاتی ڤاكسینی وەرگرتووە لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە هەموو عێراق.