باسكەی نەوت بووە پاڵەوانی نایابی عێراق

وەرزش
  • 12-04-2022, 00:42
  • +A -A

    بەغداـ INA

    یانەی نەوت نازناوی پاڵەوانی خولی نایابی باسكەی عێراقی بەدەست هێنا ،دوای  ئەوەی بە ئەنجامی  89-77 لە یانەی شوڕتەی بردەوە.
    كاتژمێر 9:30ئەمشەو لە هۆڵی  داخراوی شەعب، لە یاری كۆتایی باسكەی نایابی عێراق، ركابەری یەكلاكەرەوەی نێوان هەردوو یانەی  نەوت و شوڕتە لە زنجیرە یارییەكانی كۆتایی بەرێوەچوو لە خولی باسكەی عێراق،كە یانەی نەوت بە جیاوازی (12) سكۆر،توانی لە یانەی شوڕتە بباتەوە ببێتە پاڵەوانی خولی نایابی باسكەی عێراق.