شانەی ئەمنی: لە ئەنبار و سامەڕا 4 تیرۆریست دەستگیركران

ئەمنی
  • 10-04-2022, 16:00
  • +A -A

    بەغداد – INA
    شانەی راگەیاندننی ئەمنی ئەمڕۆ یەكشەممە دەستگیركردنی 4 تیرۆریستی لە سامەڕا و ئەنبار راگەیاند.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری چوار تیرۆریست دەستگیركران، كە سیانیان لە قەزای سامەڕای سەربە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیركراون و تیرۆریستەكەی تریش لە رومادی پارێزگای ئەنبار دەستگیركراوە، ئاشكراشیكرد: هەر چوار دەستگیركراوەكە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواكراون و  رادەستی لایەنی داواكار كران.
    وتیشی: لە بیابانی جزیرە لە باكوری قائیم لە ئەنبار هێزە ئەمنی و سەربازیەكان لە ژێرزەمینێكدا دەستیان بەسەر هاوەنێكی 60 ملیمەتردا گرت كە لەناو بەرمیلێكی پلاستیكی دانرابوو، لەگەڵ 9 موشەكی هاوەن و ژمارەكی تر چەك و تەقەمەنی.