دەستبەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی لەباشوری بەغداد دا گیرا

ئەمنی
  • 29-09-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد-ا ه ع
    وەزارەتی بەرگری، ئەمڕۆ شەممە، ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە فەوجی یەكی لیوای ٤۲ی فرقەی ۱۱ی سەر فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی بەغدادن توانیان دەست بەسەر حەشارگەیەكی چەك و تەقەمنی دا لەناوچەی كسیبەی سەر بە قەزای مەدائن لە باشوری بەغداد دا بگرن.
    سەنتەری ڕاگەیاندنی ئەمنی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع)ڕایگەیاند:بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری، هەواڵگری سەربازی سەر بە فەرماندەی ئۆپەڕاسیۆنەكانی بەغداد بگەنە توانیان حەشارگەیەكی چەك و تەقەمەنی لە ناوچەی گسێبەی سەر بە قەزای مەدائن لە باشوری بەغداد.
    هەر لەوبەیاننامەیەدا هاتووە حەشارگەكە ۵۸ هاوەنی عەیاری ٦ ملم م ٦٤۰ چەكی bkc و۲۸ گولەی هاوەن و ۱۰ هاوەن عەیاری ۸۲ و ۱۰ سەمامی بەركەوتەی هاوەن و ۳ موشەكی قازیفە دژە درع و ۲ هاوەنی عەیارە ٦۰ ملم و موشەكی sbg9 و كاتیوشا و ستاندی هاون هەر لەوبەیاننمەیەدا هاتووە ئەو چەكانەی دۆزراونەتەوە بە پێی ڕێكاری كارپێكراو مامەڵەیان لەگەڵ كراوە.