لە حاڵەتێکی دەگمەندا ..کچێکی بەریتانی بۆ چوارم جار توشی کۆرۆنا بوو سەرەڕای وەرگرتنی ڤاکسین

هەمەڕەنگ
  • 22-01-2022, 16:10
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)


    لە حاڵەتێکی سەیر و دەگمەندا ..کچێکی بەڕیتانی سەرەڕای ئەوەی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە، بەڵام بۆ چوارەمین جار توشی ڤایرۆسەکە بووە، ئەوەش توشی سەرسوڕمانی کردووە و دەڵێت، زۆریش بە ڕێنماییەکان پابەندە.   


    میا واڵتۆن، کچێکی بەڕیتانییە و لە سەرەتای ئەمساڵدا ویستی گەشتێک بۆ ئەمەریکا ئەنجام بدات، بەڵام توشی شۆک بوو کاتێک پشکنینی کۆرۆنای بە توشبوو "پۆزەتیڤ" هاتەوە، لەکاتێکدا پێشتر سێ جاری دیکە توشی ڤایرۆسەکە بووە.   
      
    میا بە ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەڕیتانی ڕاگەیاندووە، توشی شۆک بووە کاتێک بۆ جاری چوارەم توشی کۆرۆنا بووە، چونکە پێی وابووە لەدوای توشبوونی بۆ یەکەمجار ئیتر پارێزراو دەبێت و توش نابێت.   
      
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنام وەرگرتووە و زۆریش خۆم دەپاراست و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانیش بووم، کە زانیم جارێکی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بووم، زۆر هەستم بە دڵتەنگی و ماندوێتی کرد."   
      
    ئەو کچە بەڕیتانییە باسی لەوەشکردووە، "ئەوەی جێی پێکەنینە، پێشتر لە سەنتەرێکی تەندروستی کارم دەکرد و پەیوەندی ڕاستەوخۆم لەگەڵ توشبووانی کۆرۆنا هەبوو، بەڵام توش نەبووم، هەر لەدوای ئەوەی شوێنی کارەکەم گۆڕی لەگەڵ ئەوەی پابەندی ڕێنماییەکانیش بووم، بەڵام چوار توشی ڤایرۆسەکە بوو."