فوتساڵی عێراق لەپاڵاوتنی ئاسیا لە ئیماراتی بردەوە

وەرزش
  • 6-04-2022, 10:46
  • +A -A

    بەغداـ INA

    هەڵبژاردەی فوتسالی عێراق دوێنێ شەو لەپاڵاوتنی خۆرئاوای ئاسیا توانی بە ئەنجامی (2-0) لە فوتساڵی ئیمارات بباتەوە، كە ئێستا لەشاری فوجێڕەی ئیمارات بەرێوەدەچێت بۆ سەركەوتن بۆجامی نەتەوەكانی ئاسیا.
    ڕافید حەمید لەنیوەی یەكەمدا گۆڵەكەی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تۆمار كرد و یاریزان سەلیم فەیسەڵ لەنیوەی دووەمدا گۆڵی دوو هێندە لێكرد بۆ هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق.
    شێرەكانی رافیدەین  دەستیان گرت بەسەر نیوەی یەكەمدا، لەگەڵ چەند هەوڵێكی هێرشبردن بۆ ئیماراتیەكان،خولەكەكانی نیوەی دووەم بە جۆش و خرۆش و زنجیرەیەك هەلی ئاسان بۆ هەردوو تیپ رێككەوت،بەڵام هیچیان ئەنجامی یارییەكەیان نەگۆڕی.
    ماوەتەوە بڵێین سبەی پێنج شەممە هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق لە یاری دووەمی رووبەڕووی هەڵبژاردەی فوتساڵی بەحرەین دەبێتەوە.