وەزارەتی خوێندنی باڵا 20 كورسی خوێندن لەبواری زانستە مرۆڤایەتیەكان دەداتە هەنگاریا

  • 4-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع عێراق 20 كورسی خوێندن لە بواری زانستە مرۆڤایەتیەكان بۆ خوێندكارانی هەنگاریا دابیندەكات هەنگاریاش 70 كورسی خوێندن لەبوارەكانی پزیشكی و زانستی دەداتە خوێندكارانی عێراق. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایدەگەیەنێت: لە كۆبونەوەی عەبدول رەزاق عیسا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ زولتام بلوگ وەزیری سەرچاوە مرۆییەكانی هەنگاریا تاوتوێی هاوكاری زانستی و رۆشنبیریان لە نێوان زانكۆكانی هەر دوو وڵاتدا كرد. لای خۆیەوە وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند: عێراق خوازیاری هاوكاری زیاترە لەسەرجەم بوارە زانستی و ئەكادیمییەكان لەگەڵ هەنگاریادا بە تایبەت لە بوارەكانی شوێنەوار و سود وەرگرتن لە ئەزمونیان لە كەرتی خوێندندا. لەوبارەیەوە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق 20 كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی هەنگاریا لە بوارەكانی مێژوو جوگرافیا و زمانی عەرەبی دابین دەكات، هەنگاریاش 70 كورسی خوێندن بۆ خوێندكارانی عێراق لە بوارەكانی پزیشكی و زانستی بۆ ساڵی خوێندنی 2018/2019 دابین دەكات.