لە سەڵاحەدین دوو تیرۆریست دەستگیركران

ئەمنی
  • 4-04-2022, 10:48
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ دووشەممە دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لە سەلاحەدین ڕاگەیاند.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) كەوەتوە، دەڵێت: لە ڕێگەی بەدواداچوونی بەردەوامی جموجۆڵەكانی تیرۆریستانی داعش، هێزێکی لیوای 3ی فیرقەی کاردانەوەی خێرای وەزارەتی ناوخۆ بەهاوکاری بەشی هەواڵگریی فیرقە، توانیان دوو تیرۆریست لە ناحیەی یەنگیجەی سەر بە قەزای دووزخورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربكەن كە لەلایەن دادوەرەوە بە پێی مادەی 4/تیرۆر  داواكراون.
    ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە تیرۆریستەکان بەپێی رێكاری ئاسایی رادەستی لایەنی داواكار كراون.