شانەی ئەمنی دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری لەدیالە راگەیاند

ئەمنی
  • 11-03-2022, 11:43
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ هەینی دەستگیرکردنی سێ  تۆمتباری بەپێی ماددە یاساییە جۆراوجۆرەکان لەدیالە راگەیاند.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، رایگەیاند:مەفرەزەکانی فەوجی 3ی لیوای دوو لە فیرقەی کاردانەوە خێراكان بەهاوکاری بەشی هەواڵگریی فیرقە لەئۆپەراسیۆنێکدا توانییان سێ تۆمتبار بەپێی ماددەی یاسایی جۆراوجۆر دەستگیربکەن، لەوانە تیرۆرو ڕفاندن لەناوچەی (ئەبی سەباع)ی سەر بەناحیەی (ئەبی سەیدا) لە پارێزگای دیالە.
    ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەکان ڕادەستی لایەنی داواكار كراون بۆ تەواوكردنی رێوشوێنی پێویست.