حەشدی شەعبی ئایندەی ئەو دوو تیرۆریستەی سەرپەرشتی تەقینەوەكەی گۆڕەپانی فرۆكەوانیان كرد ئاشكرادەكات

ئەمنی
  • 3-04-2022, 19:21
  • +A -A

    بەغداد – INA
    بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش و ئینزبات (فەرمانگەی لێكۆڵینەوە) لە دەستەی حەشدی شەعبی رایگەیاند: ئەو دوو تیرۆریستەی كە سەرپەرشتی رووداوی تەقینەوەكەی گۆڕەپانی فرۆكەوانی ناوەڕاستی بەغدادی پەیتەختیان كرد، رەوانەی سەكۆی لەسێدارەدان كران.
    دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە راگەیاند: ئەو دوو تاوانبارە پێشتر لە ئۆپراسیۆنێكی تایبەتدا دەستگیركران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان تەواوكراو پێشكەش بە دادوەر كرا بۆ بڕیاردان لەسەر لە سێدارەدانیان تائاستی مردن، ئەمەش بەپێی یاسای روبەڕووبوونەوەی تیرۆر, ئەم حوكمەش جارێكی تر پێگەی دادگاكان دادپەروەرانەو شەرەفمەندانە نوێدەكاتەوە لە بەرامبەر هەموو ئەوانەی دووژمنایەتی وڵاتەكەمان دەكەن.
    ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: تیرۆریستەكان سەر بە رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون و پێگەی هەستیارییان لەناو رێكخراوەكەدا هەبوو، یەكێكیان یاریدەدەری تیرۆریست (ئەبو حەسەن غەریباوی) و ئەوی دیكەشیان بەرپرسی زیادكراوەكانی رێكخراوەكە بووە.
    وتیشی: هەوڵە هەواڵگرییەكان چڕكراوەتەوەو چاودێری جموجۆڵی گروپە تیرۆریستیەكان دەكرێت و لەم هەڵمەتەی ئەم دواییەشدا بەشی لێكۆڵینەوەیان بۆ دەستگیركردنی تیرۆریستان بە تواناكردووە.