كەسێك دەستگیركرا كە تێوەگلاوە بە دزینی زیاتر لەچوار ملیار دینار لەبانكی بازرگانی

  • 4-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فەرمانگەی یاسایی لەوەزارەتی بازرگانی رایگەیاند: كەسێكیان دەستگیر كردوە كە تێوەگلاوە بەدزینی زیاتر لەچوار ملیار دینار لەبانكی بازرگانی. لەوبارەیەوە زەهرە شیبان بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: فەرمانگەكەی توانیویەتی رێوشوێنی یاسایی دەرحەق بە كەسێك بگرێتەبەر كە تێوەگلاوە بە دزی كردن لەبانكی بازرگانی، وتیشی ئەو كەسە لەلایەن دادگای تاوانی تایبەت مەند بە نەزاهە سزای 7 ساڵ زیندانی بە پێی مادەی 444 لە یاسای سزادان بەسەر ئەو تۆمەتبارەدا سەپاندووە. وتیشی ئەو تۆمەتبارە بڕی چوار ملیار و 515 ملیۆن و 752 هەزار دیناری لەبانكی بازرگانی دیزیوە لە رێی مامەڵەی ساختەوە.