لێدوانێکی نوێ لەکۆمۆسیۆنەوەدەربارەی شایستە داراییەکانی کارمەندانی ڕۆژی دەنگدان

ناوخۆ
  • 3-04-2022, 13:22
  • +A -A

    بەغداد /INA

    کۆمۆسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کەبەردەوامە لەخەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سنووقەکانی دەنگدان وهەروەها هەڵوەشاندنەوەی حزبێکی سیاسیشی ڕاستاندووە،لەبەیاننامەیەکی کۆمۆسیۆندا کە کەئاژانسی هەواڵنێری عێراقیەکۆپیەکی لێ دەست کەوتووە تیایدا هاتووە کەکۆمۆسیۆنی هەڵبژاردنەکان
    لەهەوڵدایە رێکاری یاسایی وکارگێڕی بگرێتەبەربۆگێڕانەوەی دڵنیایی پاڵێوراوەسەرکەوتووەکانی هەڵبژادنی ساڵی(٢٠٢١) لەسەر خواستی خۆیان ،ئەویش پاش وەرگرتنی گوژمەکانی سزای سەرپێچیکاران کەپێویستە لەماوەی (١٠)ڕۆژدا بدرێت،وتیشی کۆمۆسیۆن لەپارێزگاکان ئەم پڕۆسەیە ئەنجام دەدات روونیشی کردەوە.

    کۆمۆسیۆن شایستە داراییەکانی پارێزگاکانی موسەنناو نەجەف و کەربەلا ی خەرجکردووەولەسەروبەندی خەرجکردنی شایستەداراییەکانی واست ومیسان ونەینەواو ئەنباردایە.