‎وەزارەتی پیشەسازی:هەواڵی هێرشكردنە سەر كارگای پترۆكیمیای دوورە لە ڕاستیەوە

ئەمنی
  • 31-03-2022, 03:13
  • +A -A

    به‌غدادـINA

    ئەمڕۆ پێنچشەممە وەزارەتی پیشەسازی ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە کە گوایە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر کارگەی پترۆکیمیایی لە بەسرە.
    ڕاگەیاندی وەزارەتی پیشەسازی لە راگەیەندراوێكدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی به‌ده‌ستی كه‌وتووه‌، تێداهاتووە "ئەو هەواڵانەی کە لەلایەن هەندێک دەزگای راگەیاندن و ئاژانسە هەواڵییەکان و سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە نەناسراوەکان هێرش دەکەنە سەر کۆمپانیای گشتی پیشەسازی پترۆکیمیایی دوورە لە ڕاستیەوە.
    لەڕاگەیندراوەكە هاتووە: "کۆمپانیای گشتی پیشەسازی پترۆکیمیایی لەهەڵمەته‌كانی گەیشتوەتە ئاستی بەرهەمهێنان  هەوروەها گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو لەهەوڵی دووبارە کردنەوە بۆ ئەوە بەرهەمهێنانی دەست پێبكات.