عەبادی: پێویستە پارێزگاری لەدەستكەوتە گەورەكانی عێراقییەكان بكەین لە سەركەوتنیان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا

  • 3-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق تەئكیدیكردەوە لەسەر گرنگی پارێزگاریكردن لە دەستكەوتە گەورەكانی عێراق لەسەركەوتنیان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی سەرۆك وەزیران لەزاری عەبادییەوە بڵاویكردەوە، پێویستە فیداكارییەكان لەبیرنەكرێت هۆشداریشیدا لەو كاسانەی كە دەیانویست ترس و دڵەراوكێ لەنێوان هێزە چەكدارەكاندا بڵاوبكەنەوە. ئەو لێدوانەی عەبادی لە میانی وتەیەكیدا هات كە لە ئاهەنگی سەركەوتنی گەورە پێشكەشكرد كە لەلایەن فەماندەیی هێزە هاوبەشەكان رێكخرابوو، هەر لەو لێدوانەیدا عەبادی ستایشی كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی كرد كە سەركەوتنەكان بە گیانفیدایی ئەوان هاتەدی، ستایشی ئەو سەبازانەشی كرد كە بەرۆڵی خۆیان هەستاون لە بەرگریكردن لە نیشتمان. سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەو فتوایەی سیستانی-ش كرد كە ئەو سەركەوتنەی بەدیهێنا و تەئكیدیشیكردەوە دەبێت چەك تەنها لەدەستی دەوڵەتدابێت و قۆناغی داهاتووش قۆناغی بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوە دەبێت، وتیشی هاوشێوەی سەركەوتنیان بەسەر تیرۆریستاندا لە قۆناغی بنیاتنانەوە و ئاوەدانكردنەوەشدا سەركەوتوو دەبن.