ڕێککەوتن لەسەر تەرخانکردنی دەرماڵە بۆ چاککردنەوەی فڕۆکە کشتوکاڵییەکان کرا

ناوخۆ
  • 30-03-2022, 18:13
  • +A -A

    بەغدا/ INA 
    محەمەد کەریم خەفاجی وەزیری کشتوکاڵ ئەمرۆ چوارشەممە ڕایگەیاند بودجەیەک بۆ چاودێری و ئاوەدانکردنەوەی فڕۆکە کشتوکاڵییەکان تەرخاندەکرێت. 
    لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵنێری عێراقی (INA) وەریگرتوە ،خەفاجی ئامادەیی کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بوو کە بەئامادە بوونی سەرجەم ئەندامەکانی لیژنەکە بەرێوەچوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای پشتگیری خۆراک"
    خەفاجی دووپاتی کردەوە کە کەرتی کشتوکاڵ گرنگە دووبارە پشتگیری کراوە و 
    زیندووکراوەتەوە"
    بەپێی راگەیەندراوەکە، "پەسەندکردنی دووبارە پشتگیریکردن و بوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ بۆ گەڕاندنەوەی پشتگیری ئەم کەرتە، بەپێی ئەو پشتیوانیەی کە  پلانی بۆ داڕێژراوە لە پەین و خۆراک و سیستەمی ئاودێری و هەروەها دەرمان و ڤاکسینی ڤێتێرنەری  . 
    ھاوکات بودجەی پێویست تەرخان دەکرێت، جگە لە تەرخانکردنی دەرماڵە بۆ قەرەبووکردنەوەی بەخێوکەرانی ماسی بۆ ساڵی 2019 لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بۆ ئەوەی سودی بە جوتیاران و زیانلێکەوتوو بگەینێت کە لەماوەی مانگێک زیاتر نەبێت"
    وتیشی: "ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە دەستکەوتێکی گریبگن بۆ کەرتی کشتوکاڵ و هەم ڕووەک و ئاژەڵ و هەمیش ئاسایشی خۆراک و گێڕانەوەی ژیان بۆ کشتوکاڵ بەگشتی"
    ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "ڕێککەوتن لەسەر تەرخانکردنی پارەی پێویست بۆ چاودێری و چاککردنەوەی فڕۆکە کشتوکاڵییەکان و ئاسانکاری بۆ ئۆپەراسیۆنەکەیان و هەروەها دابینکردنی پێداویستییە پێویستەکان بۆ پلانی کشتوکاڵی هاوینی داهاتوو و بۆ کەرتی جووتیاران و وەبەرهێنەکان لە پیشەسازی پەلەوەردا.