لیژنەی دارایی پەرلەمان: یاسای ئاسایشی خۆراک 12 ژەم خواردن مانگانە بۆ هاوڵاتیان دابین دەکات

ئابوری
  • 30-03-2022, 17:41
  • +A -A

    بەغداد INA
    لیژنەی دارایی پەرلەمان ئەمرۆ چوارشەممە دووپاتیکردەوە کە یاسای ئاسایشی خۆراک 12 ژەمی خواردن لەسەر کارتی خۆراک دابین دەکات لەجیاتی 10 ژەمە خواردن، هاوکات ئاماژەی بە گەڕان بۆ ڕێوشوێنە نوێکان کرد بۆ پشتگیریکردنی هەژارەکان 
    مەشعان جبوری، ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵنێری عێراقی ڕاگەیاند" لەکاتی میوانداریکردنی وەزیری دارایی لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمان، وەزیر خواستی خۆی دەربڕیوە بۆ دابەشکردنی  پارە بەسەر ئەو گروپانەی کە پێویستیانە لە نێوکۆمەڵگادا 
    ووتیشی: "لە ڕابردوودا دابەشکردنی ئەو پارەیەی تەرخانکرابوو بۆ پشتگیریکردنی هەژاران لە ڕێگەی خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتییەوە شکستی هێنا و نیوەی پارەکە وەرنەگیرا و گەڕێندرایەوە بۆ دەوڵەت.
    جبوری روونیشیکردەوە کە جێبەجێکردنی پێشنیارەکە بۆ دابەشکردنی داهاتی دارایی بەسەر چەند گروپێکی خەڵکدا دوورە تا ئەو کاتەی میکانیزمێک بۆ دابەشکردنی دەرماڵە ناگات"
    وتیشی: "ئەو یاسایەی لە پێش پەرلەمانە (یاسای ئاسایشی خۆراک) دەرماڵەی پێویست دابین دەکات بۆ دابەشکردنی 12 ژەم بەسەر هاوڵاتیاندا، 
    ئاشکراشیکرد کە لیژنەکەی بەدوای ڕێگاکانی تر دەگەڕێن بۆ پشتگیریکردنی هەژاران و هەروەک پشتگیری کردنی کەرتی کشتوکاڵیش تا لەو رێگایەوە پشتیوانیکردنی جوتیاران بکرێت .