عەبادی بە بۆنەی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2018 پیرۆزبایی لە گەلی عێراق كرد

  • 3-03-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆكی وەزیران پیرۆزبایی لە گەلی عێراق كرد بە بۆنەی پەسەنكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2018 تا حكومەت بتوانێت بە ئەركی خۆی هەستێت و سیاسەت و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی جێبەجێ بكات لەگەڵ بەرنامە ئابوریی و كۆمەڵایەتیەكەی و دابینكردنی ماف و بەرژەوەندییەكانی هاوڵاتیان لەموچەی فەرمانبەران لەسەرتاسەری عێراقیدا. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: پەسەندكردنی بودجە بە هاوكاری و هەماهەنگی دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن بووە سەرباری رێگرییەكانی بەردەمی، لەگەڵ تەحەدییەكانی دوای سەركەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش و هەوەڵەكان بۆ دەستەبەركردنی ئەمن و ئاسایش و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان. عەبادی داواش لە هەموو وەزارەت و دامودەزگاكان دەكات كە بە كارەكانی خۆیان هەستن و چاودێری زیاتر بخەنە سەر موڵك و ماڵی گشتی.