بەغداد ـ INA
مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەندەری ئوم قەسر دەستیانگرت بەسەر بڕێك دەرماندا كە بە پێچەوانەی مەرجەكانی هاوردەكردن هێنراوە.
ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: لەکاتی بەدواداچوونی بەردەوامی بەشەكان، لە بەندەری ئوم قەسر كۆنتێنەرێك کە دەرمانی مرۆڤی تێدابوو، دەستی بەسەردا گیراوە كە بەپێچەوانەی مەرجەكانی هاوردەكردن هێنرابوو، و بۆ بەقاچاخبردن ئامادەكرابوو.
وتیشی: تۆماری دەستبەسەرداگرتنی رێکخرا و ڕادەستی لایەنە تایبەتمەندەكان کراوە.
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە