مەغریب و تونس گەیشتن بەسەركەوتنی كەشتی مۆندیال

وەرزش
  • 30-03-2022, 10:01
  • +A -A

    بەغدا INA
    مەغریب و تونس گەیشتن بەسەركەوتنی كەشتی مۆندیالی قەتەڕی 2022،مەغریب لەجامی جیهانی قەتەردا سەركەوت دوای ئەوەی لەگێمی دووەمی گەڕی یەكلاكەرەوەدا كۆنگۆی دیموكراتی بردەوە،مەغریب بۆ جاری شەشەمە سەردەكەوێت بۆ مۆندیال (1970، 1986، 1994، 1998 و 2018) ئەمجارەش 2022، شێرەكان لەخولەكی 21 و 53 عەزالدین ئۆناحی تۆماركرد تاریق تیسودالی لەكاتی زیادكراوی نیوەی یەكەم و حەكیمی لەخولەكی 70دا لەكاتێكدا مالانگۆ لەخولەكی 78دا تاكەگۆلی بۆ كۆنگۆی دیموكراتی  تۆماركرد.
    لەیارییەكی تردا تونس بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەر سەركەوت دوای ئەوەی شەوی سێشەممە 0-0 لەگەڵ مالی لەڕادێس لەیارییەكی یەكلاكەرەوە سەركەوت،توونس بەئەنجامی  1-0 لەباماكۆ یەكەم بردەوە و بە هەڵە مووسا سیسۆكۆ  گۆڵی لەخۆیان تۆمار كرد،هەڵۆكانی قرتاج بۆ شەشەمین جار لەمێژووی تۆپی پێی تونسدا شەشەمین جارە ئامادەی مۆندیال دەبن.