رەوشی کەش و ھەوا لەعێراق"باران بارین و بەرزبونەوەی پلەی گەرما

ناوخۆ
  • 29-03-2022, 11:54
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    دەستەی کەشناسی عێراق ، ئەمرۆ سێ شەممە پێشبینیەکانی کەش و ھەوای ئەمرۆ و رۆژانی داھاتوی بڵاو کردەوە , کە تیایدا پێشبینی باران بارین و بەرزبونەوەی پلەی گەرمی دەکات .
    لە راگەیندراوێکدا کە ئاژاسنی ھەواڵنێری عێراقی (INA) وەریگرتوە لە دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینی، رەوشی کەش و ھەوا بۆ ئەمرۆ سێ شەممە  ئاسمان لە ناوچەکانی ناوەراست ساماڵ و نیمچە ھەوری لەگەڵدا دەبێت ،  بەڵام رەوشی کەش و ھەوا لەناوچەکانی باکور، ئاسمان ھەوریەکی پچر پچر دەبێت . لەباشوریش ئاسمان ساماڵ دەبێت. 
    ھاوکات پلەکانی گەرما لەباشور بەرز دەبێتەوە و کە لە بەشێکی زۆری وڵات  پلەکانی گەرما وەک یەک دەبێت.
    لەبەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە بۆرۆژی چوار شەممە ئاسمان پەلە ھەور دەبێت و نمەبارانی لەگەڵدا دەبێت لەناوچەکانی ناوەراست ، پلەکانی گەرما تۆزێک بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینێت  ، بەڵام لەناوچەکانی باکوری وڵات ئاسمان پەلە ھەوەر دەبێت و نمە باران دەبێت لەناوچەیەک بۆ ناوچەیەکی دیش جیاواز دەبێت بۆ بارانی پچر و ھەورە بروسکە . پلەکانی گەرما جیاواز دەبێت لەگەڵ رۆژانی پیشوتری
    بەڵام لەناوچەکانی باشور ئاسمان ساماڵ و پەلە ھەوری دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەمێنێتەوە وەک رۆژی پێشوتر . 
    سەبارەت بەرۆژی پێنج شەممەش  کەشناسی پێشبینی کردوە کە ئاسمان ھەوری ناتەواو بێت ، پلەکانی گەرماش وەک خۆی دەمێنێتەوە لەتەواوی وڵات .
    پێشبینیەکانی  دەستەی کەشناسی بۆ رۆژی ھەینی ، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری وڵات ، بەڵام لەناوچەکانی باکور ئاسمان ھەور و ساماڵ دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما ھیچ گۆرانێکی ئەوتۆی بەسەر نایەت . 
    ھەروەک بۆ رۆژی شەمەش ئاماژە بەوەکراوە کە ئاسمان ساماڵ و پەلەھەوری لەگەڵدادەبێت و پەلەکانی گەرما لەتەواوی وڵات بەرزبونەوەیەکی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.