لە كەركوك حەوت پێگەی داعشیان تێكشكێنرا

ئەمنی
  • 28-03-2022, 09:43
  • +A -A

    به‌غدادـINA

    فەریق عەلی فرێحی جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی لە كەركوك رایگەیاند هێزەكانیان لە ئۆپراسیۆنێكدا لەناوچەی وادی الشای لە باشوری كەركوك، حەوت پێگەی داعشیان لەناوبردوە و ژمارەیەك چەك وتەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە.
    فرێحی لە راگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا ئاشكرایكرد هێزەكانمان توانیان لەناوچەی وادی الشای لە باشوری كەركوك حەوت پێگەی داعشیان لەناوبردوە و ژمارەیەك چەك وتەقەمەنی دەستیان بەسەردا گیراوە لەوانە ژمارەیەك موشەكی 81 ملیم، موشەكی 82 ملیم،  چەك، دۆشكە و69 بۆمبی چێنراو پێنج گولـلە تۆپ و ژمارەیەك كەرەستەی دیكەی سەربازی لەلایەن هێزەكانیان لەناو حەشارگەكاندا دۆزراونەتەوە.