دووەم سندوقە رەشەكەی فرۆكە مەدەنییەكەی چین دۆزرایەوە

جیهانی
  • 27-03-2022, 21:22
  • +A -A

    بەدواداچون ـ INA
    دووەم سنوقە رەشەكەی فڕۆكەمەدەنییەكەی چینەكە دۆزرایەوە  لە ئەنجامیشدا 132 سەرنشین مردن.
    تیمەكانی بەهاناوەچون و رزگاركردن ئەمڕۆ 27 ئازار رایگەیاند:دووەم سنوقی ڕەشی ، فڕۆكەی مەدەنی لە جۆری MU5735 چینی لە باشوری چین كەوتە خوارەوە.
    تیمەكە ئاشكرایشی كرد كە هەموو سەرنشینكەی فرۆكەكە مردوون كە ژمارەیان  132 سەرنیشینە .
    ئەمەو دەیان خێزانی لە چاوەڕێی دۆزینەوە و رزگاربونی سەرنشینەكاندابون، بەڵام هیچ كام لە سەرنشینەكان رزگاریان نەبوە. بەڵام كاری تیمەكانی فریاكەوتنی خێرا تادێت بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافیای ئەو شوێنەی فڕۆكەكەی تێدا تێكشكاوە ئەستەمتر دەبێت.
    بە پێی لێدوانی شارەزایانی بواری فرۆكەوانی لەساڵی 1994 تا ئێستا ئەم خراپترین كارەساتی فرۆكەوانییە لە چین.