رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکانی حکومەتی ھەرێم ، وڵامی ھیومان ڕایتس وۆچ دەداتەوە

ناوخۆ
  • 27-03-2022, 18:04
  • +A -A

     ھەولێر/ INA 
    دوابەدوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو رێکخراوی ھیومان ڕایتس وۆەج حکومەتی ھەرێمی تۆمەتبارکرد بە پێشەلکردنی ئازادییەکان و مافی مرۆڤ ، 
    نوسینگەی رێکخەری راسپاردەنێودەوڵەتییەکان لەحکومەتی ھەرێم لە ڕاپۆرتێکدا کە وێنەیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵنێری عێراقی (INA) ناردوە وڵامی رێکخراوی ناوبراوی داوەتەوە کە ئەمش دەقی وڵامەکەیە :- 
    لە ڕێککەوتی ٢٣/٣/٢٠٢٢ ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ئازادییە تاکەکەسی و گشتییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا. نووسینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داواکاری ڕێکخراوی ناوبراو، وەڵام و ڕوونکردنەوەی پێشوەختەی دابین کرد کە لە وێبسایتی ڕێکخراوەکە بە ڕاپۆرتەکە هاوپێچکراوە.
    سەبارەت بە ئازادییە تاکەکەسی و گشتییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە گوێرەی یاسا پارێزراون و بێ جیاوازی ڕێزیان لێگیراوە. کۆمەڵگەی مەدەنی دەبێت هاوکاری حکومەت بێت بۆ پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا. چەند حاڵەتێکی دەگمەن هەن کە ڕێسا و یاساییە ناوەخۆییەکان چارەسەری وردی هێشتا بۆ دابین نەکردوون،  یەکێک لەو حاڵەتانە مافی ڕەگەزخواز و تڕانسەکانە لەگەڵ سنوورە یاساییەکانیان. هەرچۆنێک بێت، دادگاکان سەربەخۆن و بە گوێرەی ئەو ماددە یاساییانەی کە هەن  لێکدانەوە بۆ کەیسەکان دەکەن و بڕیار لە بارەیانەوە دەدەن.
    هەرێمی کوردستان هەوڵی پاراستن و بەرەوپێشبردنی ماف و ئازادییەکان دەدات. مافی شەرعی هەر هاووڵاتییەکە کە پڕاکتیزەی ئازادییەکانی خۆی بکات، و بوونی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی چوست و چالاک هەوێنێکە بۆ پاراستنی زیاتری ئازادییە تاکەکەسییەکان و دەستەجەمعییەکان. یاسا بەرکارەکان و دەستووریش ئازادییەکانی تڕانس و هاوڕەگەزخوارەکان تا ڕادەیەک سنووردار دەکەن. بانگەشەکردن بۆ ئەم دیاردانە، بە گوێرەی یاسا پەیوەندیدارەکان سەرپێچیکردنی یاسایە، بەداخەوە کە هەندێک ڕێکخراو لەم ڕووەوە نابەرپرسانە مامەڵەیان کردووە.
    هەندێک لە ڕێکخراوە ناحکومییەکان لە چەندین ڕووەوە یاسای بەڕێوبەرایەتی ڕێکخراوە ناحکومییەکانی هەرێمی کوردستان ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١١یان پێشێلکردووە. لە بنەڕەتدا یەکێک لە ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان دامەزرا، بەڵام ئەوان ناونیشانەکەیان فراوان کرد بۆ ئەوەی مافی هاوڕەگەزبازانیش بگرێتەوە،  لۆگۆکەیان گۆڕی بۆ سومبولێکی ئاشکرای داکۆکیکردن لە هاوڕەگەزخوازی، و لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا ڕاپۆرتی دارایی گونجاویان پێشکەش نەکردووە. ئەمە بێ ئاگادارکردنەوە بەڕێوبەرایەتی ڕێکخراوە ناحوکمییەکان، کە ئەمەش پێشێلکارییە بۆ یاسای ئاماژەپێدراو و یاسای تر (وردەکارییە یاساییەکان لە هاوپێچی وەڵامی حکومەتی هەرێم لەناو ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆەتچدا هەیە).
    حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستا لەپڕۆسەی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤدایە کە میکانیزمێکی گشتگیرە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەلێنانەی پەیوەستن بە یاسادانان و ئازادییەکان و ئەنجامدانی هەموارکردنەوەکان بەپێی هاوکاری ڕێکخراوە ناحکومیەکان و ئاژانسە نێودەوڵەتییەکان و نێردە بیانییەکان. جێبەجێکردنی پلانەکە لەلایەن نووسینگەی ڕێکخەرەوە چاودێری دەکرێت. ئێمە بەپەرۆشین بۆ کۆکردنەوەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دامەزراوە حکومییەکان بۆ بەرجەستەکردنی چارەسەری هەمیشەیی.پلانەکە ٢٧ بواری مافی مرۆڤ لەخۆدەگرێت، لەوانەش بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی کە یەکێکە لەبوارە سەرەکییەکانی مافەکانی مرۆڤ. هەوڵدەدەین ئەو ڕێکخراوانەی داکۆکی لە مافەکانی هاوڕەگەزخواز و تڕانسەکان دەکەن بانگێشت بکرێن بۆ دانیشتن لەگەڵ دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو و درێژخایەن. هەموارکردنەوەی یاساکان پێویستی بە کات و هەوڵی دەستەجەمعی هەیە.