بانكی رەشید خەرجكردنی پێشینەی دووەمی بۆ ھێزە ئەمنیەکان راگەیاند

ناوخۆ
  • 27-03-2022, 17:12
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    بانكی رەشید بڕیاری خەرجكردنی پێشینەی دوەمی بۆ كارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دەركرد.
    بەپێی راگەیەنراوێكی بانكی رەشید ئەمرۆ یەک شەممە کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی ھەواڵنێڕی عیراقی INA ناردوە ، بڕیاریدا  بەخەرجكردنی بڕی 10 ملیۆن دینار وەك پێشینە بۆ كارمەندانی هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری عیراق.
    راشیگەیاندوە، پێشكەشكردن بۆ پێشینەی ئەلكترۆنی تەنها بۆ ئەوانەیە كە هەڵگری كارتی (نەخیل)ن و هیچ نێوەندگیرێكیش لەنێوان بانك و كڕیاردا نییە، هەروەها پرۆگرامی تایبەت بە پێشینە بۆ فەرمانبەران مانگی داهاتوو دەكەوێتەكار.
    بانكی رەشید داوای لەو سودمەندانەش كردوە كە ئەگەر نامەیان بۆ وەرگرتنی بڕە پارەكە پێگەیشتوە سەردانی لقەكانی بانك یاخود شوێنەكانی وەرگرتنی ئەلكترۆنی بكەن بۆ وەرگرتنی پێشینەكانیان.