دەستەی دەستپاکی :-سزای بەند کردن بەسەر دوو بەرپرسی گەندەڵ سەپاند .

ناوخۆ
  • 26-03-2022, 17:50
  • +A -A

     بەغداد/ INA
     لە راگەیندراوێکدا دەستەی دەستپاکی فیدراڵ ئەمرۆ شەممە سزای توندی بەندکردنی بەسەر ھەریەک لە بەرپرسی شارەوانی حەلە و کارمەندێکی بانکی کشتوکال لە پارێزگای بابل سەپاند. 
    لەبەیاننامەی بەشی لێکولینەوەی دەستەکە داھاتوە کە ئازانسی ھەواڵی عێراقی INA بڵاوی دەکاتەوە :- دادگای تایبەت بەدۆسیەی دەستپاکی بڕیارەی یەکەمی بەبێ ئامادەبونی تۆمەتبار خوێندرایەوە بەبەندکردنی دوو ساڵ زیندانی بەرێوەبەری پێشوی شارەوانیەکانی حلە بەھۆی خراپ بەکار ھێنانی دەستەڵاتەکانی لە گواستنەوەی کەڵ و پەلی باڵەخانە کەتایبەت بوە بەناوەندی شارەکە لە نزیک زانکۆی بابل بەبێ ھەبوونی رەزامەندی لەسەرووی خۆی گواستنەوەی بۆ ناوچەیەکی دی لە  دەرەوی شار .
    ھاوکات ھەر لەبەیاننامەکەداھاتوە کە دادگا بڕیاری دووەمی خوێندەوە کە لەدادگای تاوانەکانی بابل — دەستەی سێ یەمی تایبەت بە دۆسیەی دەستپاکی دەریکردوە تیایدا کە ھاتوە بەئامادەبونی تۆمەتبار سزای بەندکردن  ٥ ساڵ و یەک مانگ بەسەر نوێنەری یاسایی بانکی کشتوکال لەپارێزگار بابل .
    تۆمەتباری دووەم لەلایەن دادگا تۆمەتبارە بە وەرگرتنی ٣٤ ملیۆن دینار بەرتیل ، لەبەرامبەر جێ بەجێکردنی ٣ مامەڵەی کەسێک کەکارئاسانی بۆ بکات لەوەرگرتنی پێشینەی کشتوکاڵی بەدابینکردنی دووبارمتە (الكفلاء) بۆ مسۆگەرکردنی وەرگرتنی پێشینەکە لەکاتێکدا مەرجی یاسایی نەبوە . 
    لەبەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدارونکراوەتەوە کە ھەردوو دادگا  بەپشتبەستن بە کۆکردنەوەی بەڵگەو داتا و زانیاری لەسەر کەیسی تۆمەتباران بەپێ ماددەی (٣٣١) یاسای سزادان بەبڕیاری (١٦٠/ دووەمی / ساڵی ١٩٨٣ ) سزادروان. 
    جێگای وەبیر ھێنانەوەیە لەرۆژی ٢٠ ی شوباتی رابردوو دەستی دەستپاکی رایگەیاندبوو کە بڕیاری دادگای تێھڵچونەوە حەلە کە تایبەتە بە دۆسیەی دەستپاکی بەبێ ئامادەبون سزای توندی دووساڵ زیندانی بەسەر بەرێوەبەرێکی پێشوی شارەوانی حەلە سەپاند، لەبەرامبەر کارێکی نایاسایی لەکرینی ھەندێک ئامێر بەبەھای ٥ ملیار دینار و بەھەدەردانی سامانی گشتی وڵات .