شەهد: سەركەوتنمان بەسەر ئیماراتدا هەنگاوی نا بۆ ئاراستەیەكی ڕاست

وەرزش
  • 24-03-2022, 23:02
  • +A -A

    به‌غداد ـ INA
    عەبدولغەنی شەهد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق "دوای یارییەكە لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی  دووپاتیكردەوە كە سەركەوتنی هەڵبژاردەی عێراق بەسەر هاوتا ئیماراتیەكەی هەنگاوێكی بەرەو ئاراستەی ڕاستمان ناوە.
    شەهد لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا دوای كۆتایی یارییەكەی نێوان هەردوو تیپەكە وتی: هەڵبژاردەی ئێمە ڕەتكرایەوە لە بەغدا یاری بكات و من دەڵێم بەغدا ئازار مەكێشە ،بەغدا، تۆ لە خوێنمیت.
    ئێمە لە سەرەتای یارییەكەدا كەمێك كێشەمان هەبوو بەهۆی ئەو فشارەی كە وویستمان ئەوە بوو زوو گۆڵ تۆمار بكەین، چونكە بەدوای پێشكەوتندا دەگەڕاین لە یارییەكەدا و دواتر بەدەستمان هێنا،یاریەكە بۆ ئێمە وەك یاری كۆتایی بوو، ئێمە هەنگاوێكی باشماننا بەرەو ئاراستەیەكی باش بۆ بەدەست هێنانی كارتی پاشكۆ.