دادگای دادی وەرزشی دوورخستنەوەى ڕووسیای لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال دووپاتکردەوە

وەرزش
  • 18-03-2022, 14:30
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)
    دادگای دادی وەرزشی دوورخستنەوەى ڕووسیای لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیال دووپاتکردەوە.
    لە ڕاگەیاندراوێکدا دادگای دادی وەرزشی پشتگیری خۆی بۆ بڕیاری یەکێتی تۆپی پێی جیهان تایبەت بە دورخستنەوەى هەڵبژاردەى تۆپی پێی ڕووسیا لە پاشکۆی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر ڕاگەیاند و لەهەمان کاتیشدا داواکارییەکی ڕووسیای بۆ چاو خشاندنەوە بە بڕیارەکەى فیفا ڕەتکردەوە.
    لە ڕاگەیاندراوەکەشدا هاتووە، پشتگیری بڕیارەکەى یوفا و ڕەتکردنەوەى داواکەى ڕووسیا تایبەت بە ئەجامدانی یارییەکانی پاشکۆی پاڵاوتنەوە پەیوەندی بەو بڕیارانەوە نیە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا تایبەت بە سزادانی ڕوسیا دەرچووە، ئەوە بابەتێکی جیاوازە و لەچەند هەفتەى داهاتووشدا دوا بڕیاری خۆیان دەدەن سەبارەت بە سزا جیاوازەکانی ڕووسیا کە سەرجەم بوارەکانی وەرزش لەو وڵاتە دەگرێتەوە.