سەرۆک كۆمار پێشوازیکرد لە وەزیری دادی لوبنان

سیاسی
  • 22-01-2022, 19:30
  • +A -A

    بەغدا_(INA)


    د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئێوارەی ئەمڕۆ ، لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە هێنری خوری، وەزیری دادی لوبنان و سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییە نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست گفتوگۆکرا.


    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە راگەیەندراوێکد کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) کەوتووە رایگەیاند:"لە سەرەتای دیدارەکەدا وەزیری دادی لوبنان سڵاوی میشێل عەون سەرۆکی لوبنانی گەیاندە سەرۆک بەرهەم ساڵح، ھەروەھا سەرۆک کۆمار سڵاوی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک عەون کرد".


    لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەختیکرایەوە لەگرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و لوبنان لەبوارە جیاجیاکان و ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونەکان و کاراکردنی لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا و بەھێزکردنی ھاوکاری و هەماهەنگی لەبواری دادوەری و یاسای و پاراستن و پشتیوانیکردن لە بەرژەوەندییەکانی ھەردوو گەلی دۆست.


    لای خۆیەوە وەزیری دادی لوبنان سوپاس و ستایشی پشتیوانی عێراقی کرد لە خەڵکی لوبنان و هەڵوێستی عێراق بەرزنرخاند لەبەرامبەر ھاوکاریکردنی لوبنان بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیران و ئاستەنگە جۆراوجۆرەکان و پابەندبوونی وڵاتەکەشی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق، ھاوکات ھەوڵ و رۆڵی گرنگی عێراقی بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا بە گرنگ وەسفکرد.