دژەتیرۆر ئەنجامی ئۆپراسیۆنەكانی 3 مانگی رابردوو ئاشكرادەكات

ئەمنی
  • 18-03-2022, 11:42
  • +A -A

    بەغداد ـ INA 
    دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئەمڕۆ هەینی، ئەنجامی ئۆپراسۆنەكانی لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سێ پارێزگادا ئاشكراكرد.
    سەباح نوعمان وتەبێژی دەزگای دژە تیرۆر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەوڵ و کاری هەواڵگری بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوونی تیرۆریستان کە ئەمساڵ چەندین ئۆپەراسیۆنی چالاک لە گەڕان و بەدواداچوونی پاشماوەکانی تیرۆریستان بەتایبەتی لەناوچەکانی کەرکوک و سەلاحەدین و دیالە ئەنجامدراوە.
    وتیشی: ئەمساڵ دەزگای دژەتیرۆر 78 ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوەو بەهۆیەوە 5 تیرۆریست کوژراون و 49 کەسیش دەستگیركراون کە سەرکردەی داعشی تێدیە.
    ئاشكراشیكرد: هەماهەنگییەکی زۆر  لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە بۆ دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانەی کە  ناسنامەی خۆیان شاردوەتەوە و ناوی خۆیان گۆڕیوە، هەماهەنگیش هەی بۆ دەستگیرکردن و ڕادەستکردنیان بەدادگا.