بەسرە؛ ٤ كەس بەبڕێك ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركران

ئەمنی
  • 18-03-2022, 11:00
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: چوار گومانلێکراو لە بەسرە دەستگیرکراون کە بڕێك لە ماددەی هۆشبەرییان پێبوە.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)كەوتوە، دەڵێت: لە بەسرە ٤ كەس دەستگیركراون كە بڕێ یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری حەشیشەو ۲۷٠ گرام ماددەی هۆشبەری كریستاڵیان پێگیراوە. 
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تۆمەتباران بەپێی یاسایی ماددە هۆشبەرەکان رەوانەی دادگا دەكرێن بۆ جێبەجێكردنی رێوشوێنی دادپەروەرانە بەرامبەریان.