زاملى لەنامەیەکى پیرۆزباییکردن لەسابیئەى مەندائی بەبۆنەى جەژنى خەلیقەت:ئەم بۆنەیە دەرفەتێکە بۆ پتەوکردنى بنەماکانى برایەتى

ناوخۆ
  • 14-03-2022, 10:38
  • +A -A

    به‌غداد-INA   
    حاکم زاملى جێگرى یەکەمى سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران،ئەمڕۆ دووشەممە،پیرۆزبایی لەسابیئەى مەندائى کرد بەبۆنەى جەژنى خەلیقەت،دووپاتیشیکردەوە ئەم بۆنەیە دەرفەتێکە بۆ پتەوکردنى بنەماکانى برایەتى وتەبایی.
    زاملى لەتویتێکدا لەسەر تویتەر،کەئاژانسى هەواڵى عێراقى(INA)بەدواداچوونى  بۆ کردووە ڕایگەیاند"پیرۆزبایی لەڕۆڵەى سابیئەى مەندائى دەکەم بەبۆنەى هاتنى جەژنى خەلیقەت"برۆنایا"هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەى خێر وخۆشى وئارامى بۆ ئەوان وهەموو عێراقییەکان".
    وتیشى"فرە ئاینى وشارستانى وکلتوورى کەلەڕووبەرى نیشتمان شۆڕبۆتەوە سەرچاوەى هێزە بۆ عێراق،وبەڵگەیشە لەسەر پابەندبوون ڕۆڵەکانى بەبەهاى ڕەسانەکانیان،ومەوداى هاوئاهەنگى وخواستەکانیان لەپێکەوە ژیاندایە".
    ئاماژەیشیدا"ئەم بۆنەیە دەرفەتێکە بۆ پتەوکردنى بنەماکانى برایەتى وپێکەوەیی،وبڵاوکردنەوەى بەهاکانى لێبوردەیی وپێکەوەژیانى نێوان ڕۆڵەکانى یەک نیشتمان،وئاڵوگۆڕکردنى هەستە ڕاستگۆییەکان وکارکردنیشە لەپێناو عێراقێک ڕۆڵەکانى بەسەربڵندى وئاشتەوایی تیایدا بژین".