عێراق و ئۆپیک پەرۆشیی بۆ هاوسەنگی دابینکردن و خواست دووپاتدەکەنەوە

ئابوری
  • 10-03-2022, 16:42
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوت و محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتی ئۆپیک ئه‌مڕۆ پێنجشەممە جه‌ختیانكرده‌وه‌ عێراق و ڕێکخراوى ئۆپیك پەرۆشن بۆ ئەوەی هاوسەنگییەک لەنێوان دابینکردن و خواست لەبازاڕی نەوتدا بپێکن.
    نووسینگەی راگه‌یاندنى وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كەتووەرایگه‌یاند: "وەزیری نەوت ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل لە پەراوێزی کۆنگرەی CERAWeek 2022 کە لە 7-11ی ئازارەوە لە ویلایەتی هیوستنی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت چاوى كه‌وت به‌  محەمەد بارکیندۆ سکرتێری گشتی ئۆپیک".
    وەزیری نەوتیش دەڵێت" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەرەسەندنەکانی بازاڕی نەوتی جیهانی کرا لەبەر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخەی ئێستا و شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و تێکەوتەکانی بازاڕی نەوت".
    هەردوولا وتیان" ئۆپیک  پڵه‌س بە پەرۆشە بۆ هاوسەنگی دابینکردن و داواکردن و جێگیرکردنی بازاڕەکانی نەوت".