بەدواداچون ـ INA
سەرۆکی زۆرینەی دیموکراتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ستینی هۆیر رایگەیاند: پێشنیارێك هەیە بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیاسایەک بۆ قەدەغەکردنی هاوردەی نەوتی ڕووسیا لەم هەفتەیەدا.
پێشتر، جان ساكی وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕەتیکردەوە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارێک دەربارەی ئەوەی کە ئایا سەرۆکی ئەمریکا جۆو بایدن یاساکە ئیمزا دەکات ئەگەر تێپەڕێنرێت.
بە وتەی جان سانكی، تا ئێستا بایدن بڕیاری کۆتایی نەداوە لەسەر ئەگەری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی نەوت لە ڕووسیاوە.
سەرچاوە: روسیا الیوم