گەڕی سێیه‌مى کۆبونەوەى دانوستانکاری روسیاو ئۆکرانیا دەستپێكرد

جیهانی
  • 7-03-2022, 17:30
  • +A -A

    بەدواداچون-(INA)
    ئه‌مڕۆ دووشەممە سێیەمین خولی گفتوگۆکانی نێوان شاندی ڕووسیا و ئۆکرانی لە بیلاڕووس دەستی پێکرد.
    ڕوسیا لە بەیانی ڕۆژی دووشەممەوە ئاگربەستی لە چەند شارێکی ئۆکرانیا ڕاگەیاند و لە چەند ناوچەیەکیش ڕێڕەوی مرۆیی کردەوە.
    ڕۆژی دووشەممە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانی چووە ناو 11ەمین ڕۆژی یەک لەدوای یەک دوای ئەوەی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا لە بەیانی 24ی شوباتەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە خاکی ئۆکرانیا ڕاگەیاند.
    وڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژئاوا و ئەمریکا گەمارۆی گەورەی ئابووریان بەسەر ڕووسیادا سەپاند کە هەروەها سەرکردەکانی مۆسکۆیان کردە ئامانج بە سەرۆکایەتی سەرۆک ڤلادیمیر پوتین و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا پاش دەستپێکردنی هێرشەکان.