بهغدا-(INA)
بانکی رافیدەین ،ئهمڕۆ دووشهممه،رایگهیاند پێشینەی 25 ملیۆن دینار دەداتە فەرمانبەران.
له راگهیهندراوێكى بانكى ناوبراو كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(INA) كهوتووه رایگهیاند:"بڕیاریانداوە ئە فەرمانبەرانی لە بانکی رافیدین موچەوەردەگرن و ئەوانەشی لەو بانکە موچە وەرناگرن پێشینەیان پێبدات "،ههروهها وتیشى" پێشینەی پێنج ملیۆن دیناری تا دەگاتە ٢٥ ملیۆن دیناری دەداتە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و ڕێژەی سودەکەشی ٥٪ ە و ماوەی دانەوەی قەرزەکەش پێنج ساڵە".
ەوەشی خستووەتەڕوو، پێشینەکە ئەفەسرانی هەردوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆش دەگرێتەوە.
لەبارەی بڕی پێشینە و سود و ماوەی دانەوەی قەرزەکەشەوە، راگەیەنراوەکەی بانکی رافیدەین ئەوەشی خستووتەڕوو، بڕی پێشینەکە لە پێنج ملیۆنەوە دەستپێدەکات و لە ٢٥ ملیۆندا کۆتایی دێت.
دەشڵێت، رێژەی ئەو سودەی دەچێتە سەر پێشینەکە لە ٥٪دایە و ماوەی دانەوەی پێشینەکەش پێنج ساڵە.
راگەیەنراوەکە باسی لەوەشکردووە، فەرمانبەرانی شارستانی لە فەرمانگەکانی حکومیدا دەتوانن پێشینەی بانکەکە وەربگرن بەمەرجێک کەسێک کە موچە لە بانکی رافیدەین وەردەگرێت و ماستەر کاردی هەیە ببێتە کەفیلی.
لەبارەی ئەو فەسەرانەی پێشینەکە وەردەگرن دەبێت فەرمانبەرێک بکەنە کەفیل کە موچە لە بانکی رافیدەین وەردەگرێت یان دوو فەرمانبەر کەلە بانکی دیکە موچە وەردەگرن.
کەشناسی عێڕاق .... باران بەردەوام دەبێت