لێخۆشبوونی كۆریای باشوور لە سنوورداركردنی ئەمریكا بۆ سەر ڕووسیا بەخشرا

جیهانی
  • 4-03-2022, 11:00
  • +A -A

    بەدواداچون - INA
    وەزارەتی پیشەسازی كۆریای باشوور ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاری داوە كۆریای باشوور لە سنورداركردنی هەناردەی فراوانكراوی بۆ سەر ڕووسیا ببەخشێت بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی لە ئۆكرانیا.
    هەفتەی ڕابردوو حكومەتی ئەمریكا یاسایەكی ڕاستەوخۆی دەرەوەی هەموو ڕوسیای ڕاگەیاند وەك بەشێك لەبەندەكانی هەناردەكردن بۆ ڕێگەگرتن لەبەرهەمەكانی تەكنەلۆژیای جیهانی بۆ گەیشتن بەڕووسیاو توخمە سەرەكیەكانی تر وەك نیمچە گەیەنەرەكان لەكاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا.
    پێوانەكە داوا لە كۆمپانیاكان دەكات مۆڵەتی ئەمریكا بەدەست بهێنن بۆ ئەو كەلوپەلانەی كە تەكنەلۆجیای ئەمریكا بەكاردێنن پێش ئەوەی بیاننێرن بۆ ڕوسیا و هەندێك نیگەرانیش سەبارەت بە كاریگەری لەسەر كۆمپانیا سەرەكیەكانی هەناردەكردنی كۆریای باشوور كە تەكنەلۆجیا و سۆفتوێری ئەمریكا بەكاردێنن.


    سەرچاوە: ڕوسیای ئەمڕۆ