وەزارەتی بەرگری رووسیا کۆنتڕۆڵکردنی هێڵە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیای راگەیاند

جیهانی
  • 28-02-2022, 11:00
  • +A -A

    بەدواداچون_(INA)
    وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، دوای ئەم ساتە، گشت هێڵە ئاسمانییەکانی ئۆکرانیا لەژێر کۆنتڕۆڵی رووسیادایە.
    لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی سوپای رووسیا لە نزیک دامەزراوەی ناوەکی "زۆپۆرۆژی" جێگیرکراون و رێژەی تیشکی رادیۆاکتیڤ لە ناوەچەکدا مامناوەندە. 
    ئاماژە بەوەشکراوە، هەریەک لە شارەکانی بێردیانسک و ئینەرگۆدەر لەژێر کۆنتڕۆڵی رووسیان.